12/04/2026 405 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەكات

پەیام

سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگی ئێران دەكات و هەموو یەكە جیاجیاكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەیی.

وەك ئامادەكاریی بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگی ئێران لەكاتی شكستهێنانی دانوستانەكان، ئیال زامیر، سەرۆك ئەركانی ئیسرائیل فەرمانی دەركرد بۆ  بەرزكردنەوەی ئامادەیی سوپا بۆ ئاستێكی بێ وێنە.

میدیاكانی ئیسرائیل لەزاری چەند سەرچاوەیەكی سەربازیی بڵاویان كردەوە سوپای ئیسرائیل چووەتە حاڵەتی شەڕی ڕێكخراو هاوشێوەی پێش دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكان لەناو قوڵایی خاكی ئێران و هەروەها سەرجەم پرۆسەكانی پلاندانان و جێبەجێكردن خێراكراون و ئاستی سەرجەم یەكە جیاجیاكانیش بەرزكراونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكان ئامانجی ئەو ئامادەكارییە بۆ ئەوەیە سوپای ئیسرائیل توانای ئەنجامدانی هێرشی ورد و خێرای هەبێت لەكاتی دەرچوونی بڕیاری سیاسی و هەواڵگریی كاردەكات بۆ نوێكردنەوەی بانكی ئامانجەكان لە ناوخۆی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: دوورگەی قیشمی ئێران ـمان بۆردومان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا