2 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا گەمارۆدانی گەرووی هورمز ڕەتدەکاتەوە و داوای چارەسەری سیاسی دەکات

پەیام

سەرەڕای بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی دەریایی گەرووی هورمز کە مەترسیی لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دروستکردووە، بەریتانیا ڕایگەیاند کە بەشداریی ئەو هەنگاوە ناکات و داوای ڕێگەچارەی سیاسی دەکات.

ڕۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، کە بەریتانیا هاوشانی واشنتۆن بەشداری لە گەمارۆدانی گەرووی هورمزدا ناکات و پێکەوە لەگەڵ فەڕەنسا و هاوبەشەکانی دیکەی کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک دەکەن بە مەبەستی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی. 

کێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد "چارەسەرێک" بۆ ئەم تەنگژەیە بدۆزنەوە و هۆشداریی دا لە هەر پەرەسەندنێکی زیاتر کە ئاگربەستە لەرزۆکەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێداگری لەسەر گەمارۆدانی "دەستبەجێی" گەرووی هورمز دەکات، بەرپرسێکی ئەمریکیش جەختی کردەوە، ئامانج لەم بڕیارە وەرگرتنەوەی "کارتی هورمز"ە لە دەستی ئێرانییەکان. ئەم هەڵوێستە تووندەی واشنتۆن گومانی زۆری لای چاودێران دروست کردووە سەبارەت بە دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، چونکە بەریتانیا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان پێیان وایە نابێت هیچ باجێک بۆ تێپەڕبوون لە گەرووەکە بسەپێنرێت و دەبێت تەنها لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا گەمارۆدانی گەرووی هورمز ڕەتدەکاتەوە و داوای چارەسەری سیاسی دەکات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ تڕەمپ: هەر هەڵەیەك لە گەرووى هورمز دەبێتە هۆی تیاچوونی هێزەكانتان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای شكستی دیپلۆماسی؛ ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕی ئەمریكا و ئێران لە ئارادایە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 20 کەشتى بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین کە یەکێکیان نەوتى عێراقى پێ بووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران شكستهێنانی دانوستانەكان دەخاتە ئەستۆى ئەمریكا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى ڕێکنەکەوتنیان، داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكرێت پابەندی ئاگربەست بن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: گەرووی هورمز لە مین پاک دەکەینەوە

سەرەتا