12/04/2026 209 جار خوێنراوەتەوە

دواى ڕێکنەکەوتنیان، داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكرێت پابەندی ئاگربەست بن

پەیام 

دوای كۆتاییهاتنی گەڕی یەكەمی دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە ئیسلامئاباد، حكومەتی پاكستان لەبارەی داهاتووی ئاسایشی جیهانەوە هۆشداری دەدات و جەخت دەكاتەوە كە مانەوەی ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران زۆر چارەنووسسازە.

محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاكستان لە پەیامێكدا كە ڕۆژی یەكشەممە لە هەژماری وەزارەتەكەی لە (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە، سوپاسی هەردوو شاندی ئەمریكا و ئێرانی كرد بۆ ئەوەی بانگهێشتەكەی پاكستانیان بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی قبووڵ كرد. ڕاشیگەیاند: شاندی ئێران بە سەرۆكایەتیی محەممەد باقر قاڵیباف و شاندی ئەمریكاش بە سەرۆكایەتیی جەی دی ڤانس، بۆ ماوەی نزیكەی (24) كاتژمێر لە ئیسلام ئاباد لە دانوستانی چڕدا بوون، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجام. 

سەبارەت بە لێكەوتەكانی شكستی ئەم گەڕەی دانوستان، (ئیسحاق دار) هۆشداریی دا كە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، تەنیا پەیوەست نییە بەم ناوچەیە، بەڵكو بۆ تەواوی جیهان گرنگییەكی یەكلاكەرەوەی هەیە. 

وەزیرە پاكستان جەختی لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستا كردەوە و ڕاشیگەیاند: "لەم كاتەدا، بەردەوامبوونی پابەندبوونی هەردوو لایەن بە ڕاگرتنی تەقەكردنەوە، بابەتێكی یەكجار گرنگ و مەترسیدارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

سەرەتا