17/04/2026 297 جار خوێنراوەتەوە

پاش توركمان پۆستی پارێزگاری كەركووك دەدرێتە عەرەب

پەیام 

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پارێزگارێكی توركمان بەرهەمی ڕێككەوتنی لایەنەكانە و لە داهاتووشدا بۆ چەسپاندنی هاوسەنگی و هاوبەشی پۆستی پارێزگاری كەركووك دەدرێتە پێكهاتەی عەرەب.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئاشكرای كرد "دەستبەكاربوونی محەممەد سەمعان وەك پارێزگاری نوێی كەركووك لە پشكی توركمان، بەرهەمی ئەو ڕێككەوتنە سیاسییەیە كە لە ساڵی 2024 لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی تەقەددوم واژوو كراوە، كە حكومەتی خۆجێی لێ كەوتووەتەوە".

خەزعەلی ئاماژەی بەوەش كرد "ڕێككەوتنەكە ئامانجی كۆتاییهێنان بووە بە بنبەستی سیاسی لە شارەكەدا"، وتیشی: بە پێی بنەمای دەستاودەستكردنی دەسەڵات، لە قۆناغی داهاتوودا پۆستی پارێزگار لە پێكهاتەی توركمانەوە بۆ پێكهاتەی عەرەب دەگوازرێتەوە. 

خەزعەلی داواشی لە ئیدارەی نوێی شارەكە كرد بە جددی كار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە بكەن بە جۆرێك كە لە ئاست چاوەڕوانیی هەموو پێكهاتەكانی كەركووكدا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌وتی حوزه‌یران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌م ڕێگایه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر... لەکاتى مەشقدا؛ دوو سەربازی بیانی گیانیان لەدەست دا

سەرەتا