02/06/2026 310 جار خوێنراوەتەوە

پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ناوچەکان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە. 
بۆ ڕۆژی چوارشەممەش پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و یەک تا دوو پلەی دیکە زیاد دەکەن. 
بەپێی خشتەکە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە، لە سلێمانی و دهۆک ٣٥ پلە، هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە ٣٧ پلەی سیلیزی دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا