2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنهوه
یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتەوە بەغدا و بڕیارە یەکەم گرووپی حاجیانی هەرێمی کوردستانیش لە چواری حوزەیراندا بگەڕێنەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەککەیان بەرەو مەدینە جێهێشت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بە فەرمی دەستی پێ کردووە و یەکەم کاروان گەیشتووەتە بەغدا. ئەم پڕۆسەیە تا ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، کە تێیدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە هەموو ئاسانکارییەک بۆ گەڕانەوەی حاجیان و پێشوازیکردن لێیان کراوە تاوەکو بە سەلامەتی بگەنەوە ناو خێزانەکانیان.
لای خۆیەوە کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم، ئاشکرای کرد کە ١٠٢٧ حاجیی هەرێم ئەمڕۆ شاری مەککەیان بەرەو مەدینە جێهێشتووە و دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لەو شارە، لە ٤ی حوزەیراندا (کە دەکاتە پێنجشەممەی داهاتوو) دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە بەپێی خشتەکە هەموو حاجیانی هەرێم تا ١٠ی حوزەیران دەگەنەوە و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە باس لە گۆڕینی کاتی گەڕانەوەیان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە