1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
حهوتی حوزهیران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لهم ڕێگایهش دهكهوێته كار
پهیام
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە حەوتی حوزەیراندا کامێراکانی "خاڵ بۆ خاڵ" ی ڕێگای کەلار-کفری دەکەونە کار و بەشێک لە کامێراکانی تریش دەگۆڕدرێن بۆ سیستمی "یەک خاڵ".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم شۆفێران کرد، تێیدا ڕایگەیاند لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە، بەشێوەیەکی فەرمی دەکەونە کار و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار دەکەن.
هاوکات هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد کە هەر لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێردا، گۆڕانکاریی لە سیستمی کارکردنی بەشێک لە کامێراکانی ڕێگا دەرەکییەکاندا دەکرێت و لە سیستمی (خاڵ بۆ خاڵ) ەوە دەگۆڕدرێن بۆ سیستمی (یەک خاڵ – One Point). ئەم گۆڕانکارییە کامێراکانی یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی (تاسڵوجە – دوکان)، (تاسڵوجە – چەمچەماڵ)، (هوانە – وارماوە)، (عەربەت – هەڵەبجە و پێنجوێن) و (کەلار – کفری) بە هەردوو ئاڕاستەکەدا دەگرێتەوە.
جگە لەوانە، هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوهتهوه کە کامێراکانی ناو تەکیە لەسەر ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ، کامێراکانی ناو قەزای چەمچەماڵ، کامێرای بەردەم گوندی گرێزە لەسەر ڕێگای عەربەت – هەڵەبجە، لەگەڵ کامێراکانی ناو ناحیەی عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکەدا، بە سیستمی یەک خاڵ کار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلە گەورە و بچووکەکان لەسەر ڕێگاکانی (تاسڵوجە ـ دوکان) و (تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ) جێگیر کراون و کاریان پێدەکرێت. لە کۆتاییدا هاتوچۆ داوای لە شۆفێران کردووە پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن بۆ ئەوەی لە لێپرسینەوەی یاسایی و کارەساتی هاتوچۆ بەدوور بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە