17/04/2026 390 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك: پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا لە لوتكەدایە و لە سووریاش كشاوینەتەوە

پەیام 

باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ڕایگەیاند: پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا لە باشترین ئاستدایە، هەروەها كشاندنەوەی هێزەكانی واشنتن لە سووریا زەمینەخۆشكەر دەبێت بۆ سەقامگیرییەكی بێوێنە لە ناوچەكەدا.

تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا جەختی لەوە كردەوە، كە پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرە قۆناغێكی مێژوویی زێڕین بەڕێ دەكەن. ئاماژەی بەوەش كرد، بەم زووانە گەڕێكی نوێی دانوستانەكان سەبارەت بە فڕۆكەی (F-16) دەست پێ دەكاتەوە و توركیا وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژیی گرنگی ناتۆ دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی توركیا و ئیسرائیل، باراك وتی: هەردوولا "لە نێو یەك سەنگەردان" و پەیوەندییەكەیانی چواند بەو ڕێككەوتنانەی لە نێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا هەیە. 

باسی لەوەش كرد، ئەو گرژییانەی لە میدیاكاندا دەردەكەون زیاتر لایەنی پڕوپاگەندەیان هەیە، بەڵام لە واقیعدا هاوكارییەكان بەردەوامن.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا ئاشكرای كرد، دواین سەربازی وڵاتەكەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو بنكانە كشاوەتەوە كە بۆ شەڕی داعش تەرخان كرابوون. 

باراك پێشبینی كرد كە سووریا و ناوچەكە بەرەو سەقامگیرییەك هەنگاو بنێن كە لە 50 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووبێت، ڕاشیگەیاند، واشنتن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە كار دەكات بۆ خوڵقاندنی دەرفەتی نوێی ئاشتی لە سووریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 40 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: شكستی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی سیاسەتە نابەرپرسەكانییەوەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆ ئاسایکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانى کەنداو ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆم داوای سازشی نوسراوی له‌ ئێران كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت و بەحرێن بۆردومان کران و گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت کەشتیگەلى پێنجەمی بۆردومان کردووە و ئەمریکاش دەڵێت ڕاست نیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕاگەیەنراوێکیان لەسەر مزگەوتى ئەقسا بڵاو کردەوە

سەرەتا