2 کاتژمێر پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

دوو سەربازی ئیسرائیلی بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیركران

پەیام 

دوو سەربازی قەوارەی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیر كران و بەرپرسێكیش دەڵێت: گومان دەكرێت پێگەكانیان بۆ گەیشتن بە زانیاری و كەسایەتییە باڵاكان بەكار هێنابێت.

میدیاكانی قەوارەی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێكی سەربازی بڵاویان كردەوە: ئەو دوو سەربازە نزیكەی مانگێكە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوە لەو پرسە ئەمنییە مەترسیدارە بەردەوامە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە گومان دەكرێت كارمەندانی هەواڵگری ئێران ئەو دوو سەربازە ئیسرائیلیەیان ڕاكێشابێت بۆ كاری سیخوڕی و سەربازەكان پێگەكانیان بۆ گەیشتن بە زانیاری لەبارەی سیستمی سەربازیی و پێگە و كەسایەتیە باڵاكان قۆستووەتەوە.

بە پێی لێكۆڵینەوەكان، بابەتەکە تەنیا پەیوەست نییە بەو دوو سەربازەوە، بەڵكو پەیوەندیدارە بە تۆڕێكی فراوانتر و لە ماوەكانی ڕابردوو سەربازی دیكەی قەوارەی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران، لەوانە ئەندامانی یەكەی سەربازیی هەستیار لەنێویاندا یەكەی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەستگیر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    سەرەڕاى گەمارۆکان، پێنج كەشتی نەوتیی دیكەی ئێرانی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە هیچ دۆخێکدا یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ هیچ شوێنێكی دیكە ناگوازرێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو سەربازی ئیسرائیلی بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیركران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ لە كاتژمێرێكدا حەوت درۆی كردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کردنەوەى گەرووى هورمز دەبەسترێتەوە بە ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێرانەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژى دووشەممە گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا بەڕێوە دەچێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: لە جەنگى سەر غـ.ەززە 38 هەزار ژن و كچ کوژراون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا لە لوتكەدایە و لە سووریاش كشاوینەتەوە

سەرەتا