2 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
کردنەوەى گەرووى هورمز دەبەسترێتەوە بە ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێرانەوە
پەیام
ئێران مەرجەكانی خۆی بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمزدا ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لەو ڕێككەوتنەدایە.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ژمارەیەك مەرجی بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكان بە گەرووی هورمزدا بڵاو كردەوە، كە گرنگترینیان قەدەغەكردنی كەشتییە سەربازییەكان و هەماهەنگی پێشوەختەیە لەگەڵ هێزەكانی ئێران.
سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: نابێت ئەو كەشتیانەی تێدەپەڕن پەیوەندییان بە "وڵاتانی دوژمن"ـەوە هەبێت و بەو ڕێگەیەدا بڕۆن كە ئێران دیاریی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئێران ئاماژەی بەوە كردووە كە ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران و لابردنی گەمارۆ دەریاییەكان بەشێكی سەرەكیین لە ڕێككەوتنەكە.
هەر لەو میانەیەدا، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێرانی ڕایگەیاند: ئەوەی كە ترەمپ بانگەشەی دەكات گوایە هێزی دەریایی وئاسمانیی ئێرانی لەنێو بردووە ناڕاستە.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران ڕایشیگەیاند: دوژمن هەوڵی داوە لە ماوەی ئاگربەستدا گەرووی هورمز تێبپەڕێنێت، بەڵام ناچار بە پاشەكشەمان كرد، ئەو گەمارۆ دەریاییەش كە ترەمپ باسی دەكات چەتەییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە