1 کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە جەنگى سەر غـ.ەززە 38 هەزار ژن و كچ کوژراون

پەیام 

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: لە ماوەی جەنگی سەر كەرتی غەززەدا ڕۆژانە 47 ژن و كچ كوژراون، كە كۆی گشتییان دەگاتە 38 هەزار و نیوەی قوربانیانی جەنگەكەش پێك دەهێنن.

ئەمڕۆ هەینی، سۆفیا كاڵترۆپ، وتەبێژی دامەزراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ژنان، لە ژنێف ڕایگەیاند: لە نێوان تشرینی یەكەمی 2023 تا كۆتایی ساڵی 2025، زیاتر لە 38 هەزار ژن و كچ لە كەرتی غەززەی فەڵەستین كوژراون. 

ڕایشیگەیاند: بەپێی ئامارەكان، 22 هەزار ژن و 16 هەزار كچ بوونەتە قوربانی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی ئیسرائیل، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ململانێكانی ڕابردوودا ڕێژەیەكی زۆر بەرزە.

وتەبێژەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە تشرینی یەكەمی 2025، بەڵام هێشتا ئازارەكانی ژنان بەردەوامە. نزیكەی 11 هەزار ژن و كچ تووشی كەمئەندامی هەمیشەیی بوون، لە شەش مانگی ڕابردوودا 730 ژن و كچی دیكە كوژراون و زیاتر لە دوو هەزاریش بریندار بوون.

بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریشی دا لە دۆخی نالەباری یەك ملیۆن ژنی ئاوارە و 790 هەزار كەسی دیكە كە بەدەست كەمیی خواردن و ئاو و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانەوە دەناڵێنن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی كەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی كۆمەڵكوژی ئیسرائیل لە تشرینی یەكەمی 2023ەوە بە كۆی گشتی زیاتر لە 72 هەزار كەس لەو كەرتە شەهید بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کردنەوەى گەرووى هورمز دەبەسترێتەوە بە ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێرانەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژى دووشەممە گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا بەڕێوە دەچێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان: لە جەنگى سەر غـ.ەززە 38 هەزار ژن و كچ کوژراون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا لە لوتكەدایە و لە سووریاش كشاوینەتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە ئامادەباشی تەواوداین بۆ وەڵامدانەوەى هەر پێشێلكارییەكی ئاگربەست

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەرع: سووریا دەبێتە ڕێڕەوێكی ئارام بۆ گواستنەوەی وزە بۆ جیهان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست لە لوبنان ڕاگەیەندرا و ترەمپ-یش دەڵێت هەوڵى ئاشتییەکى بەردەوام دەدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرا

سەرەتا