2 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژى دووشەممە گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا بەڕێوە دەچێت
پەیام
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لە ئەگەری ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەكەن. ئێرانیش دەڵێت: جەخت لە ڕاگرتنی جەنگی سەر وڵاتەكەمان بۆ هەمیشەیی دەكەینەوە.
كەناڵی سی بی ئێس نیوز و وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریكی لە سەرچاوەكانیانەوە كە بە ئاگادار و باڵا ناویان بردوون بڵاویان كردەوە: پێدەچێت گەڕی دووەمی دانوستانە ڕاستەوخۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە پاكستان بەڕێوە بچێت.
سی بی ئێس ڕایشیگەیاندووە: هەر چەندە تائێستا كاتی كۆتایی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكە دیاریی نەكراوە.
لە لایەكی دیكەوە سی بی ئێس نیوز ئەوەشی ڕاگەیاند، كۆشكی سپی بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران تاوتوێی ڕەوانەكردنی ژمارەیەك بەرپرسی باڵا بۆ پاكستان دەكات.
لای خۆیەوە نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد، ئێران و ئەمریكا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لە سێ لاپەڕە ئامادە كردووە، كە چوارچێوەیەكی گشتی بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی هەمیشەیی دیاریی دەكات.
هەر لەو میانەیەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: لەگەڵ لایەنی نێوەندگیری پاكستان جەخت لەسەر ڕاگرتنی جەنگ بۆ هەمیشەیی دەكەینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایشیگەیاند: ڕێككەوتنی ئاگربەست بۆ دوو هەفتەیە و هیچ قسەیەك لەبارەی درێژكردنەوەی لەئارادا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە