2 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لە هیچ دۆخێکدا یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ هیچ شوێنێكی دیكە ناگوازرێتەوە
پەیام
ئێران بە توندی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ئەو وڵاتە ڕەت دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەم بابەتە هەرگیز لە كارنامەی دانوستانەكاندا باس نەكراوە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: ئێران هەموو ئەو بانگەشانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لە گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن.
بەقایی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی: یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ئێران هێندەی خاكەكەی پیرۆزە و لەژێر هیچ بارودۆخێكدا بۆ هیچ شوێنێكی دیكە ناگوازرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە لە ڕەوتی دانوستانەكاندا پرسی گواستنەوەی یۆرانیۆم وەك بژاردەیەك لەلایەن تارانەوە پێشنیار نەكراوە.
ئەم كاردانەوەیە دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دوێنێ هەینی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو واشنتن كار بۆ دەرهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و گواستنەوەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە