2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانییەكان پشتیوانیی ئەندامبوونەوە لە یەكێتی ئەورووپا دەكەن
پەیام
ڕاپۆرتێكی نوێ ئاشكرای دەكات كە زۆربەی دەنگدەرانی بەریتانیا لەبری ڕێككەوتنی لاوەكی، لایەنگری گەڕانەوەی تەواوەتی وڵاتەكەیان بۆ نێو یەكێتیی ئەوروپا دەكەن و پێیان لە هەموو بژاردەكان باشترە.
شەش ساڵ دوای جیابوونەوەی فەرمیی لەندەن لە یەكێتیی ئەورووپا، ڕاپۆرتێكی نوێی دامەزراوەی "باشتر بۆ بەریتانیا" ئاشكرای دەكات كە ڕەوتی گشتی لە وڵاتەكەدا بەرەو گەڕانەوە بۆ نێو یەكێتییەكە دەچێت.
بەپێی ڕاپرسییەكانی "یوگۆڤ"، %53ی بەشداربووان پشتیوانی لە ئەندامبوونەوەی دووبارەی وڵاتەكەیان لە یەكێتیی ئەورووپا دەكەن، ئەمەش وەك پەسندترین بژاردە لە بەرانبەر ڕێككەوتنی "نیوەچڵ" دەردەكەوێت.
ئەم ئەنجامانە لە كاتێكدایە كە حكومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی كییەر ستارمر خەریكی ئامادەكارییە بۆ داڕشتنی یاسایەكی نوێ كە ڕێگە بدات بە پەیڕەوكردنی یاساكانی بازاڕی هاوبەش.
بڕیارە ئەم هەنگاوە بەشێك بێت لەو پاكێجەی لە وتاری پادشادا كە لە 13ی مانگی داهاتوودا پێشكەش دەكرێت، هەرچەندە %61ی هاووڵاتییان لەگەڵ پەیوەندی نزیكترن، بەڵام تەنیا %19یان پشتیوانییەكی بەهێز بۆ پلانی ئێستای حكومەت نیشان دەدەن و زۆرینە خوازیاری گۆڕانكاری ڕیشەیین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە