4 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
سیستانی: لهدیاریكردنی كاندیدی سهرۆكوهزیران دهستوهردان ناكهم
عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەکان جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقدا ناکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕاگەیاندووە کە مەرجەعیەت پێشتریش چەندین نامەی ئاراستەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە و تێیدا هەڵوێستی ڕوونی خۆی لەسەر ئەم پرسە دەربڕیوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە مەرجەعیەت لەم قۆناغەدا دەرگاکانی بە ڕووی سیاسییەکاندا داخستووە و ئامادە نییە بەشداری هیچ جۆرە گفتوگۆ و ڕاوێژێک بێت سەبارەت بە ناونانی کاندیدەکان بۆ پۆستە باڵاکان، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێ و پشکپشکێنەی لایەنە سیاسییەکان.
ئەم هەڵوێستەی مەرجەعیەت لە کاتێکدایە کە بڕیارە بەم نزیکانە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ تاوتوێکردنی نۆ کاندید ئەنجام بدات تا بەر لە ڕاسپاردنی گەورەترین کوتلە کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی بکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە