2 رۆژ پێش ئێستا 221 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ١٢ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون

پەیام

بەرپرسە سەربازییەکانی ئەورووپا هۆشداری لە لێکەوتە کارەساتبارەکانی داخستنی گەرووی هورمز دەدەن و جەخت دەکەنەوە کە کردنەوەی ئەو ڕێڕەوە گرنگە تەنها لە ڕێگەی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییەوە دەبێت. 
تۆڕی بلومبێرگ لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازیی ڕۆژئاواییەوە بڵاویکردەوە، پرۆسەی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز کارێکی ئاڵۆزە و بەبێ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بەهێز جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ قەبارەی ئەو ئاڵەنگارییە ئەمنیانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە. 
لە لایەکی دیکەوە، داتاکانی پێگەی "مارین ترافیک" نیشانی دەدەن کە جووڵەی دەریاوانی لەو ناوچەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بە جۆرێک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ١٢ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ئەمەش پەککەوتنی یەکێک لە گرنگترین شا دەمارەکانی بازرگانیی جیهانی دەسەلمێنێت. 
هاوکات کۆمیساری گواستنەوەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند، ئەگەر ئازادیی هاتوچۆی دەریاوانی بۆ گەرووی هورمز نەگەڕێتەوە، جیهان و ئەورووپا ڕووبەڕووی لێکەوتەی کارەساتبار دەبنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا کار بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوەی سووتەمەنی فڕۆکە دەکەن، لەوانەش پەنابردن بۆ ئەو سووتەمەنییانەی لە ئەمریکا بەرهەم دەهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی نرخی نەوتی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بە بەرزی هێشتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ غازی ڕووسی كیشوه‌ره‌كه‌ تووشی قه‌یران ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە، لوفتهانزا ٢٠ هەزار گەشتی هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: لە دەستپێکى گەمارۆکانەوە ڕێگریمان لە ٣١ کەشتى کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

سەرەتا