2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
فۆکس نیوز: ئەو ئاگربەستەی ترەمپ بۆ ئێرانی درێژ کردووەتەوە کورتخایەن دەبێت
رۆژنامەی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئەو ئاگربەستەی دۆناڵد ترەمپ لە بەرانبەر ئێران درێژی کردووەتەوە کورتخایەن دەبێت و وەک دوایین دەرفەت بۆ ئاشتی ئەژمار دەکرێت، ئەگەر بە زوویی ڕێککەوتنی کۆتایی نەیەتە ئاراوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە لە ئێستادا هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران دەست پێنەکاتەوە. ئەم بڕیارە وەک ڕێزگرتنێک لە هەوڵی نێوەندگیرە پاکستانییەکان هاتووە کە کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن.
ئەم ئاگربەستە مەرجدارە و پەیوەستە بەوەی کە بە خێرایی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان بێتە ئاراوە. سەرچاوەکانی رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ ئەم هەنگاوەی وەک "دوایین دەرفەت" بۆ ئاشتی بەخشیوەتە گەلی ئێران و ئەگەر ئەنجامێکی خێرای لێ نەکەوێتەوە، بژاردەی سەربازی دەگەڕێتەوە سەر مێزەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە