2 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانمان ناكەین

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی باڵای پاكستان كۆ بوونەوە و هەڵوێستی تارانى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بە ئیسلام ئاباد ڕاگەیاند، وتیشى "هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانمان ناكەین".

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەردانێكی فەرمیدا بۆ پاكستان، لەگەڵ شەهباز شەریف سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و بەرپرسە باڵا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كۆ بووەوە و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیش تایبەت بوو بە پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و مەرجەكانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئاگربەست. 

عەراقچی وێڕای ستایشی هەوڵەكانی ئیسلامئاباد بۆ نێوەندگیری، جەختی كردەوە لەوە ئێران سوورە لەسەر كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكاندا كە بە ئامادەبوونی سوپاسالاری پاكستان بەڕێوە چوو، وەزیری دەرەوەی ئێران مەرجە سەرەكییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئارامی ناوچەكە خستە ڕوو كە گرنگترینیان "هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران و ڕاگرتنی هێرشەكانی واشنتۆن بوو". 

عەراقچی بە ئاشكرا ڕایگەیاند: تاران تەواوی داواكارییەكانی ئەمریكای ڕەت كردووەتەوە و هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانی ناكات.

 ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە هەوڵە ناوچەییەكان بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و ڕێگری لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ چڕ بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران داوای دەستپێوەگرتنی كارەبا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانمان ناكەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ حەماس، هەڵبژاردنی خۆجێیی لە كەناری خۆراوا و یەك ناوچەی غەززە دەکرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا زیاترلە 61 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێران خەرج كردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. ئەفسەرێکى ڕژێمى پێشوو کە تۆمەتبارە بە چەندین کۆمەڵکوژی، دەستگیرکرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی سەر لوبنانى چڕتر کردووەتەوە

سەرەتا