2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی سەر لوبنانى چڕتر کردووەتەوە

پەیام 

سەرەڕای ڕاگەیاندنی درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ سێ هەفتە، سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی و تەقینەوەی لە باشووری لوبنان ئەنجام دا و جەختی لە "ئازادی جوڵە" كردەوە.

سوپای ئیسرائیل دوێنێ زنجیرەیەك تەقینەوەی گەورەی لە ناوچەكانی بنت جوبەیل، حانین و خەیام لە باشووری لوبنان ئەنجام دا، كە بووە هۆی ڕووخاندنی چەندین خانوو و باڵەخانە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كێڵگەكانی ڕەیحان و دەوروبەری شارۆچكەی مەجەل زونیان بۆردومان كرد.

ئیلا واویە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەكان وەك وەڵامێك بووە بۆ ئەو مووشەكانەی ڕۆژی پێشتر لە لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەی "شتوولا" كرابوون و جەختی كردەوە، كە سوپا بەردەوام دەبێت لە لێدانی بنكە سەربازییەكانی حزبوڵڵا.

لای خۆیەوە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل حیزبوڵڵای تۆمەتبار كرد بەوەی هەوڵی تێكدانی پرۆسەی ئاشتی دەدات و وتی: "ئێمە مافی تەواوی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكمان پارێزراوە."

لە لایەكی ترەوە، هێزەكانی یۆنیفێڵ گیانلەدەستدانی سەربازێكی ئەندەنوسییان ڕاگەیاند، كە بەهۆی برینی پێشوویەوە گیانی لەدەست داوە. هاوكات ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا جەختی لە بەردەوامی پشتگیرییەكانی وڵاتەكەی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە لوبنان كردەوە.

ئەم پەرەسەندنانەیش دوای ئەوە دێن كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی 3 هەفتە درێژكراوەتەوە و بەیروت و تەلئەبیب لە سەروبەندی دانوستانی ڕاستەوخۆدان لە واشنتۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا زیاترلە 61 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێران خەرج كردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. ئەفسەرێکى ڕژێمى پێشوو کە تۆمەتبارە بە چەندین کۆمەڵکوژی، دەستگیرکرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی سەر لوبنانى چڕتر کردووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا پێیوایە پێشكەوتن لە هەڵوێستی ئێران بینراوە بەڵام تاران ڕەتی دەكاتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دەستپێکردنەوەى گەڕێکى دیکەى دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى سەر زانکۆکانى بە بەڵگەنامە دەکات و دەیداتە دادگا نێودەوڵەتییەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەروبەندی دانوستاندا، ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆردومانەكانیان بەردەوامن

سەرەتا