2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت
پەیام
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی بەهێز لە ئەمریكا دەكات ئەگەر لە گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران هۆشداریی دایە ئەمریكا لە لێكەوتەكانی بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و كارەكانی چەتەیی دەریایی لە ناوچەكە و ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكان بەهێزەكانی ئێران بەرپەرچی بەردەوامیی گەمارۆی سوپای ئەمریكا بۆ سەر ناوچەكە دەدەنەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری ڕایشیگەیاند: هێزەكانی ئێران لە هەر كاتێك زیاتر لە ئێستادا هێز و ئامادەیی گەورەیان بۆ بەرگریی لە سەروەری و خاك و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان هەیە.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران وتیشی: هەر هێرشێكی نوێ لە لایەن دوژمنانی زایۆنی و ئەمریكییەوە بە جۆرێك بەرپەرچ دەدرێتەوە كە زیانی گەورەیان بەر بكەوێت.
لە 13 ی ئەم مانگەوە و لە دوای بە بنبەستگەیشتنی گەڕی یەكەمی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران، ئەمریكا گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەكانی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە