2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری ئێران داوای دەستپێوەگرتنی كارەبا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات

پەیام 

سەرۆككۆماری ئێران داوای دەستپێوەگرتنی كارەبا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات و هۆشدارییش بە زلهێزانی جیهان دەدات.

مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد بەهۆی زیانگەیشتن بە ژێرخانی وزە، دەست بە بەكارهێنانی كارەباوە بگرن و بە شێوەیەكی بەرچاو بەكارهێنانی كارەبا كەم بكەنەوە.

پزیشكیان جەختی كردەوە "هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و گەمارۆی دەریایی واشنتۆن بۆ سەر بەندەرەكان، كاریگەری نەرێنییان لەسەر دابینكردنی سووتەمەنی وێستگەكان هەبووە، بۆیە داوای كرد بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی كارەبا خەڵك لە ماڵەكانیاندا تەنها گڵۆپە پێویستەكان دابگیرسێنن".

لەلایەكی دیكەوە و لە پەیامێكدا لە "ئێكس" بەبۆنەی ساڵیادی شكستی ئۆپڕاسیۆنی "چنگی هەڵۆ"ی ئەمریكا لە بیابانی تەبەس لە نیسانی 1980، پزیشكیان ڕایگەیاند: ئیرادەی خوایی بەسەر هەموو هێزە ماددییەكاندا سەر كەوتووە. 

ناوبراو ڕووداوەكانی ئەمدواییەی باشووری ئەسفەهانی بە "تەبەسێكی دیكە" وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە خودا پارێزەری ڕاستەقینەی ئەم نیشتمانەیە. 

لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆككۆماری ئێران هیوای خواست ئەم شكستە مێژووییانە ببێتە وانە و پەندێكی گرنگ بۆ وڵاتە زلهێزە خۆبەگەورەزانەكان تا چی دیكە پەنا بۆ هەڕەشە و دەستوەردان نەبەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران داوای دەستپێوەگرتنی كارەبا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانمان ناكەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ حەماس، هەڵبژاردنی خۆجێیی لە كەناری خۆراوا و یەك ناوچەی غەززە دەکرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا زیاترلە 61 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێران خەرج كردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. ئەفسەرێکى ڕژێمى پێشوو کە تۆمەتبارە بە چەندین کۆمەڵکوژی، دەستگیرکرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی سەر لوبنانى چڕتر کردووەتەوە

سەرەتا