2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن
پەیام
ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی دەڵێت هاوینی ئەمساڵ پلەكانی گەرما ئاستی پێوانەیی تۆمار دەكەن.
ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی ساڵی 2026دا دیاردەی "ئێڵ نینۆ" سەرهەڵبداتەوە، كە دەبێتە هۆی تێكدانی شێوازی بارانبارین و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، پلەكانی گەرمای سەر ڕووی زەریای هێمن بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدان و پێشبینی دەكرێت لە سێ مانگی داهاتوودا كاریگەرییەكانی لە وشكانییەكاندا ئاستی ئاسایی تێپەڕێنن.
دیاردەی ئێڵ نینۆ كە بەزۆری 2 بۆ 7 ساڵ جارێك ڕوودەدات، دەبێتە هۆی لافاو و بارانی بەخوڕ لە بەشەكانی ئەمریكای باشوور و شاخی ئەفریقا، وشكەساڵی و گەرمایەكی توندیش لە ئوسترالیا، ئیندۆنیزیا و بەشێك لە ئاسیا لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە