پێش 2 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

سەدر فەرمانی کرد فەرماندەکانی سەرایا سەلام لە کەربەلا بگۆڕدرێن

پەیام
موقتەدا سەدر، سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، فەرمانی کرد بە کشاندنەوەی سەرجەم چەکەکان و گۆڕینی فەرماندە سەربازییەکانی سەرایا سەلام لە پارێزگای کەربەلا، ئەوەش دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەی کە شەوی ڕابردووی لە شارەکە ڕووی دا. 
شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی سەرایا سەلام و گرووپێکی جیابووەوە لە سەرایا سەلام، بە ناوی (ئەزھەرییەکان) لە ناوچەی حوور ناوەڕاستی کەربەلا ڕووی دا کە بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. 
موقتەدا سەدر لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو کەربەلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا فەرمانی کردووە کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا، سەرجەم ئەو چەکانەی لە دەستی یەکە سەربازییەکاندا لە شاری کەربەلا کۆبکرێنەوە و بکشێندرێنەوە. 
ھەروەھا سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕاشیگەیاندووە: "پێویستە لە ماوەی مانگێکدا ھێزەکانی (سەرایا سەلام) لە کەربەلا سەرلەنوێ رێکبخرێنەوە و سەرجەم فەرماندەکانی ئەو پارێزگایە بگۆڕدرێن. 
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، موقتەدا سەدر فەرمانی کردووە، دەستبەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگیدرێت کە لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکارھێنراون کە لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو، تێوەگلاون. 
موقتەدا سەدر، سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، بە توندی ھێرشی کردووەتە سەر ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوەکەدا تێوەگلاون و ئاماژەی بەوەداوە: " من تاوەکو ڕۆژی دوایی بەریی بوونی خۆم لەو کەسانە رادەگەیێنم کە لە ڕووداوەکەدا تێوەگلاون، ئەوان تێرۆریست و دووژمنی ئیمام حوسێنن. "
ھەروەھا موقتەدا سەدر داوای کردووە لیستێک لە ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن و سزای تووندیان بەسەردا بسەپێنرێت، کە رەنگە بگاتە لەسێدارەدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە و کابینەى وزاری عەلى زەیدی کۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق: سبەی، یان دووسبەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دژ بە كەمكردنەوەی نرخی گەنم، سبەى لە بەغداد جووتیاران خۆپیشاندان دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

سەرەتا