2 کاتژمێر پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا سەردانی شاندی وڵاتەكەی بۆ پاكستان بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند: هیچ شاندێك بۆ پاكستان ناچێت، بەڵام ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: بڕیارم دا سەردانی ویتكۆف و كوشنەر بۆ ئیسلاماباد هەڵبوەشێنمەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی فۆكس نیوزی وڵاتەكەی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: بە ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنەرم وت گەشتێكی 18 كاتژمێری ئەنجام نادەن بۆ قسەكردن لەسەر "هیچ".

ترەمپ وتیشی: هیچ سوودێكی نییە شاندی ئەمریكی گەشتێكی 18 كاتژمێری ئەنجام بدات، دەتوانین ئەوە بە تەلەفونیش بكەین.

سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی سەردانی شاندی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لە پاكستان هەڵوەشاندەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وتیشی: نەناردنی شاند مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە، هێشتا بیرمان لەوە نەكردووەتەوە، ئێرانییەكانیش دەتوانن لە هەر كاتێكدا بیانەوێت پەیوەندی بە ئەمریكاوە بكەن.

ترەمپ وتیشی: ئێمە هەموو كارتەكانی ململانێكەمان لەدەستدایە.

بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە پێشتر ئێران چەند جارێك بوونی هەر دانوستانێكی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لە ئێستادا ڕەت كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ شاندێكمان بۆ پاكستان ناچێت، ئەوەش مانای دەستپێكردنەوەی جەنگ نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ پلەكانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: 610 هەزار كەس بەهۆى مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران بە توندی بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا: جەنگ لە ڕۆژهەڵات شكستی "هێزی زۆرەملێ"ی دەرخست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دزەپێكردنی زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی مادۆرۆ، سەربازێكی ئەمریكی بە سزا گەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: جەنگی ئێران كۆگای چەكەكانی ئەمریكاى خاڵى کردووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى دیموکراتەکان بۆ ئەوەى بە یاسا جەنگی ئێران بوەستێنن شکستیهێنا

سەرەتا