2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان و ڕایگەیاند: داوای ڕێوشوێنێكی دەستەجەمعی بۆ ئاسایشی ناوچەكە دەكەین، بەڵام دوور لە دەستوەردانی ئەمریكا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی كردەوە: عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی لە پاكستانەوە بۆ عومان، جارێكی دیكە گەڕایەوە پاكستان.

سەرچاوە پاكستانییەكانیش ڕایانگەیاند: گەیشتووەتە بنكەی سەربازیی نورخان لە نزیك ئیسلامابادی پایتەخت.

بەر لە گەڕانەوەی بۆ پاكستان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سوڵتانی عومان كۆ بووەوە و بە پێی ڕاگەیەنراوێكیش لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئاسایشی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز و ئاسایشی كەنداو و كەنداوی عومان باسوخواسی لێ كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا عەراقچی و بن تارق بەسیان لە نوێترین پێشهاتەكانی دانوستانی ئێران و ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بە نێوەنگیری پاكستان كردووە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: داوای رێوشوێنێكی ئاسایشی دەستەجەمعی دوور لە دەستوەردانی ئەمریكا بۆ ناوچەكە دەكەین.

عەراقچی ڕایشیگەیاند: جەنگی سەر ئێران دەریخست كە بوونی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكە دەبێتە هۆی نەمانی ئاسایش و دابەشبوون.

ئەمەو بڕیارە دوابەدوای گەڕانەوەی بۆ پاكستان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەست بەدادگاییكردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووى سووریا کرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

سەرەتا