2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا


دەسەڵاتی دادی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر "عامر ڕامش" دا جێبەجێکرد، کە تۆمەتبار بوو بە ئەندامێتی لە گرووپی "جەیشولعەدل" و ئەنجامدانی هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان. 
ماڵپەڕی "میزان ئۆنلاین" ی سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، عامر ڕامش لە میانی ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆردا لە ناوچەی "پیرسەهراب" ی سەر بە شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کرابوو. هەرچەندە تا ئێستا کاتی وردی دەستگیرکردنەکەی یان مێژووی دەرچوونی سزاکەی ئاشکرا نەکراوە. 
بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتی دادوەری، ناوبراو بە تۆمەتی "یاخیبوونی چەکداری لە ڕێگەی تەقینەوە و دانانی بۆسە بۆ هێزە سەربازییەکان" و هەروەها ئەندامێتی لە گرووپی "جەیشولعەدل" -کە لە ئێران قەدەغەکراوە- تاوانبار کرابوو. 
دوای ئەوەی پارێزەرەکەی تانەی لە بڕیاری لەسێدارەدانەکەی گرتبوو، دادگای باڵای ئێران حوکمەکەی پەسەند کرد و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزاکە جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئەمە نوێترین زنجیرە لەو لەسێدارەدانانەی کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە، ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران داوای دەستپێوەگرتنی كارەبا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ سازشێك لەسەر مافە سەرەكییەكانمان ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ حەماس، هەڵبژاردنی خۆجێیی لە كەناری خۆراوا و یەك ناوچەی غەززە دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

سەرەتا