2 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند
کاتژمێر ٠٨:٠١ خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلەی ڕیختەر لە شارۆچکەی یەدیسو سەر بە پارێزگای بینگۆلی له توركیا ڕووی دا.
سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا (AFAD) ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠٨:٠١ خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلەی ڕیختەر کە ناوەندەکەی شارۆچکەی یەدیسو سەر بە پارێزگای بینگۆل بووە، هاتووەتە ئاراوە.
بوومەلەرزەکە لە قۆڵایی ٧ کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕوویداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە