2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: پێناچێت تڕهمپ پێشنیازهكهی ئێران پهسهند بكات
دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی پێشنیازێکی نوێی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ کردووە، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی دۆسیەی ئەتۆمی، پێناچێت تڕەمپ پێشنیازەکە پەسهند بکات.
تۆڕی هەواڵی "CNN" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد تڕەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، تێڕوانینەکانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ئێران خستووەتە ڕوو، ئەمەش دوای ئەوەی تاران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ، پێشنیازێکی نوێی پێشکەش کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تڕەمپ بەو پێشنیازە ڕازی نییە، چونکە وەک بەرپرسانی واشنتن دەڵێن، کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ چارەسەرکردنی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم، دەبێتە هۆی لەدەستدانی کارتێکی فشاری سەرەکیی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا.
هاوکات ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە تڕەمپ ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسپێشخەرییەکەی ئێران هەیە، چونکە پێشنیازەکە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی فەرامۆش کردووە، هەر بۆیەش لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکانیدا وردەکارییەکانی ئەو پرسەی تاوتوێ کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە