2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
ناتۆ ڕهتی دهكاتهوه لوتكهی ساڵانهی خۆی ههڵوهشاندبێتهوه
ناتۆ ڕەتی کردەوە کە بەستنی لووتکەی ساڵانەی خۆی راگرتبێت و ڕاشیگەیاند کە کۆبوونەوەکانی ناتۆ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، بەردەوامن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر ژمارەیەک لە میدیای نێودەوڵەتی باسیان لەوە کردبوو کە ئەگەری ھەیە، ناتۆ بەستنی لووتکەکانی ساڵانەی خۆی ڕابگرێت.
بەرپرسێکی ناتۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە ڕێگای نووسراوێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەداوە کۆبوونەوەکانی ناتۆ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، بەردەوامن.
بەرپرسەکەی ناتۆ باسی لەوەش کردووە، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە میانی لووتکەی ڕابردوودا لە لاھای لە ھۆڵەندا ڕایانگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە تورکیا کۆدەبنەوە و دواتر لە ئەلبانیا کۆدەبنەوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ناتۆ لە میانی بەستنی لووتکەکانی خۆیدا بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ئەمنییە ھاوبەشەکان.
بڕیارە لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە ئەنجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە