2 کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

په‌یام

لە ڕووداوێکی دڵتەزێن و مەترسیداردا لە نزیک پایتەختی ئیندۆنیزیا، دوو شەمەندەفەر بەیەکدا کێشایان و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی، لە کاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا سەرقاڵی بڕینی ئاسنەکانن بۆ دەرهێنانی قوربانییەکان. 
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی (بێکاسی) کە ٢٥ کیلۆمەتر لە جاگارتای پایتەختەوە دوورە، شەمەندەفەرێکی گەشتی درێژخایەن خۆی کێشا بە کۆتا عەرەبانەی شەمەندەفەرێکی هێڵە ناوخۆییەکان کە تەرخان کرابوو بۆ ژنان. ئەمڕۆ سێشەممەش کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئیندۆنیزیا بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی بۆ ١٤ کەس و برینداربوونی ٨٤ کەسی دیکەی پشتڕاست کردەوە. 
ئانا بۆربا، وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هێشتا خەڵک لەژێر ئاسنە تێکچووەکاندان. لە بەرانبەردا، ئاژانسی گەڕان و ڕزگارکردن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئامێری بڕینی پێشکەوتوو بەکاردەهێنن بۆ خێراکردنی پرۆسەکە، ئەو کارەشی بە هەنگاوێکی هەستیار ناو برد بۆ پاراستنی سەلامەتیی ڕزگاربووان. 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی کۆمپانیاکە، هۆکاری ڕووداوەکە پێدەچێت پێکدادانی تاکسییەک بێت لەگەڵ شەمەندەفەرە ناوخۆییەکە، کە وایکردووە لەسەر هێڵی ئاسنەکە بوەستێت. خۆشبەختانە تەنیا قوربانییەکان لە شەمەندەفەرە ناوخۆییەکەدان و تەواوی ٢٤٠ سەرنشینەکەی شەمەندەفەرە درێژخایەنەکە ڕزگاریان بووە. 
لیژنەی نیشتمانیی سەلامەتیی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم وڵاتەدا باون و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ڕووداوێکی هاوشێوە لە جاڤای ڕۆژئاوا، چوار کەس کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێناچێت تڕه‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی ئێران په‌سه‌ند بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی یابانی هه‌ژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی لە ئیسلامئابادەوە چووە مۆسکۆ و دەڵێت، ڕاوێژ بە دۆستە ڕووسەکانمان دەکەین

سەرەتا