2 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد


سوپاى مەکسیک دەستگیرکردنی ئۆدیاس فلوریس سیلفا، جێگرەوەی سەرەکیی ڕێبەری کارتێلی "خالیسکۆ" ی ڕاگەیاند، کە پێشتر ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ دەستنیشانکردنی شوێنەکەی تەرخان کردبوو. 
هێزە چەکدارەکانی مەکسیک لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، سەرکردەیەکی باڵای کارتێلی "خالیسکۆ نەوەی نوێ" یان بە ناوی ئۆدیاس فلوریس سیلفا، ناسراو بە "ئێل خاردینێرۆ" دەستگیر کرد. ئەم دەستگیرکردنە دوای دوو مانگ لە کوژرانی نێمیسیۆ ئۆسیگوێرا، ناسراو بە "ئێل مینچۆ" دێت، کە بە یەکێک لە توندوتیژترین سەرکردەکانی باندە تاوانکارییەکان لە مەکسیک دادەنرا. 
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی مەکسیک، "ئێل خاردینێرۆ" لە کاتی خۆحەشاردرانی لە ناو خەندەقێکی تەنیشت ڕێگا لە ناوچەی "ئێل میرادۆر" لە ویلایەتی نایاریت دەستگیر کراوە. پرۆسەی دەستگیرکردنەکە بەبێ ڕوودانی هیچ پێکدادانێکی خوێناوی و بەبێ هیچ زیانێکی گیانی کۆتایی هاتووە، لە کاتێکدا پێشتر حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ هەر زانیارییەک دیاری کردبوو کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی. 
ئەم سەرکردە تاوانکارییە وەک جێگرەوەی سەرەکیی "ئێل مینچۆ" سەیر دەکرا، کە ناوبراو لە مانگی شوباتی ڕابردوودا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی گەورەدا کوژرا. شایەنی باسە دوای کوژرانی "ئێل مینچۆ"، شەپۆلێکی توندی توندوتیژی مەکسیکی گرتەوە، کە تێیدا زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا، لە نێویاندا ٢٥ ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی هەبوون. 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێناچێت تڕه‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی ئێران په‌سه‌ند بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌ناراوه‌كانی یابانی هه‌ژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی لە ئیسلامئابادەوە چووە مۆسکۆ و دەڵێت، ڕاوێژ بە دۆستە ڕووسەکانمان دەکەین

سەرەتا