1 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. پزیشکانى دانەمەزراوى کوردستان جارێكی دیكە گرد بوونەوە
پەیام
دوای تێپەڕبوونی ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژیەی قوتابیانی دەرچووی بەشی پزیشكی گشتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دابویانە حكومەت و داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكرا، جارێكی دیكە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر گرد بوونەوە و ڕاگەیەنراوێكی نارەزاییان خوێندەوە و سێ داواكاریان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندوستی كرد.
دواكارییەكانیش بریتین لە "دامەزراندنیان لە زووترین كات، ڕاگەیاندنی وادەی دامەزراندنیان، دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ دامەزراندن و بەردەوامی لە پلەبەندییدا".
گردبوونەوەی دەرچووانی بەشی پزیشكی ساڵی ڕابردوو لەكاتێكدایە 10 مانگ بەسەر دەرچوونی ئەو قوتابیانەدا تێدەپەڕێت و تاكو ئیستاش دانەمەزراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە