پێش 2 هەفتە 273 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ لە هەولێرە و ئێواره‌ش دەگاتە سلێمانى

پەیام

لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی بۆ پێكهێنانی كابینە حكومییەكەی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنەكەی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ بە یاوەری شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

سەرەتا لە شاری هەولێر و لە فڕۆكەخانەی ئەو شارە لە لایەن سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان و شاندێكی حكومەت و پارتییەوە پێشوازی لێ كرا.

لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتییش كۆ دەبێتەوە و دواتریش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی سەردانی سلێمانی دەكات.

ئەم سەردانەی عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هەوڵ و هەنگاوەكانیەتی بۆ پێكهێنانی كابینە حكومییەكەی كە بە پێی دەستوور تەنیا 30 ڕۆژی بۆ ئەو ئەركە لە بەردەمدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان لە پشووەکاندا هەزار زەرفی زبڵ و پروشەری ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. پێدانی ڕەگەزنامە بە كوردەكان دڵخۆشیی هەزاران خێزانى لێکەوتووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرەتا