پێش 2 هەفتە 172 جار خوێنراوەتەوە

ڕەزا ئەمیری: نێوەندگیری پاكستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا بەردەوامە

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دەرفەتی بڕیاردان لەبەردەم ئەمریكا بەرتەسك بووەتەوە،  ڕەزا ئەمیریش باڵیۆزی ئێران لە پاكستان دەڵێت، "نێوەندگیری پاكستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا ماوە و بەردەوامە".
 
دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردەوە: (مۆڵەتی ئێران بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لەبارەی گەمارۆ، گۆڕانكاریی زمانی هەڕەشەی چین و ڕووسیا بەرانبەر واشنتۆن، پەیامە نەرێنیەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆنگرێس و قبووڵكردنی مەرجەكانی ئێران بۆ دانوستان)، هەموو ئەوانە ئاماژەن لەسەر ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە بەردەم دوو بژاردەدایە: یان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەستەم، یان ڕێككەوتنێكی خراپ یەكێكیان هەڵبژێرێت.

لە لایەكی دیكەوە، ڕەزا ئەمیری باڵیۆزی ئێران لە پاكستان وتی: تائێستا نێوەندگیری پاكستان ماوە و گۆڕینەوەی نامە لەنێوان تاران و واشنتۆن لەڕێگەی ئەو وڵاتەوە بەردەوامە.

جەختیشی كردەوە ئێران پابەندە بە بژاردەی دیپلۆماسی، بەڵام هەر بەرەوپێشچوونێك لە دانوستانەكان بەندە لەسەر گۆڕانكاریی لە ڕەفتاری ئەمریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: به داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرش بۆ سەر ئێرانی دواخراوه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری له‌ توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و ئاماده‌كاری بۆ ڕێگریكردن لێی ده‌كرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسلام‌ئاباد پێشنیازێکی تارانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی واشنتن کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا و ئێران مەرج بۆ ڕێككەوتن و دەستپێکردنەوەى دانوستان دادەنێن

سەرەتا