2 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی بلومبێرگ: گەرووی هورمز بە تەواوی لە جووڵەی کەشتیوانی خاڵی بووە
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوى کردەوە، گەرووی هورمز بە تەواوی لە جووڵەی کەشتیوانی خاڵی بووە و سەدان کەشتیی بارهەڵگر لە ترسی فراوانبوونی ناوچەی کۆنتڕۆڵی ئێران، لە نزیک دوبەی کۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، گەرووی هورمز لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانى ئەمڕۆدا بەشێوەیەکی نیمچەیی تەواو چۆڵ بووە، چونکە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بەهۆی هێرشەکانی سەر بەندەری فوجەیرەی ئیمارات تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوون و ئەمەش وایکردووە زیاتر وریای جووڵەکانیان بن.
تیمی ناو کەشتییەکان ئاشکرایان کردووە کە لە ڕێگەی ئامێرە بێتەلەکانەوە هۆشدارییان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پێ گەیشتووە، ئەم دۆخەش وایکردووە سەدان کەشتی لە ناوچەکانی نزیک دوبەی جێگیر بن و ئامادە نەبن بچنە ناو گەرووەکەوە تاوەکو دڵنیایی ئەمنییان پێ نەدرێت.
ئەم چۆڵبوونە لە کاتێکدایە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی نوێی بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی" ڕاگەیاندووە، کە ئامانج لێی هاوکاریکردنی ئەو کەشتییە بازرگانییانەیە لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە، دوێنێش ڕایانگەیاند کە دوو کەشتیی سەربازی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە بۆ هاوکاریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە