پێش 1 هەفتە 346 جار خوێنراوەتەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ و تۆزوخۆڵ به‌رده‌وام ده‌بێت

په‌یام
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ و بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکە بگرێتەوە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەکان و باشووری هەرێمدا. 
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. هاوکات بارستە هەوایەکی فێنک کە تێکەڵی تۆزوخۆڵە لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوادا کاریگەری دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕوونیی ئاسمان بە شێوەیەکی ستوونی. 
هەر بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، خێرایی با لە هەندێک کاتدا زیاد دەکات، بەتایبەت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە. بۆ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش، ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە بە شێوەی گەواڵە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە جیاوازەکاندا لە ئارادایە. 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن. چاوەڕوانیش دەکرێت ڕێژەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان لە پشووەکاندا هەزار زەرفی زبڵ و پروشەری ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. پێدانی ڕەگەزنامە بە كوردەكان دڵخۆشیی هەزاران خێزانى لێکەوتووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرەتا