پێش 1 هەفتە
302 جار خوێنراوەتەوە
كۆریای باشوور خۆی له بهشداریكردن له ئۆپهراسیۆنهكانی ئهمریكا له هورمز بهدوور دهگرێت
پهیام
کۆریای باشوور پێداچوونەوە بە هەڵوێستی پێشوویدا دەکات بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز، ئەمەش دوای تەقینەوەی کەشتییەکی بارھەڵگری کۆری و داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ پاراستنی ئاسایشی رێڕەوە ئاوییەکان.
حکوومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند پاش هێرشکردنە سەر کەشتییەکی وڵاتەکەیان لە نزیک گەرووی هورمز، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سیئول کرد پەیوەندی بە هێزە ئەمریکییەکانەوە بکات بۆ هاوکاری لە پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لەو ناوچە ستراتیژییەدا.
سەبارەت بە زیانەکان، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور جەختی کردەوە سەرجەم ٢٤ ستافی کەشتیی "ئێچ ئێم ئێم نامو" کە ٦یان هاووڵاتی کۆرین، بە سەلامەتی ڕزگارکراون و هیچ بریندارێکیان نییە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە گەرووەکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، لە کۆتایی مانگی شوباتەوە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری بووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ئاماژەی بهوه کردووە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەلامەتی گەشتی دەریایی و هاوپەیمانییەتی وڵاتەکەیان لەگەڵ واشنتن دەبێت. هاوکات جەختیان کردەوە کە پاراستنی ئاسایشی نیمچە دوورگەی کۆریا لە لە پێشینەی کارەکانیان دەمێنێتەوە و هەر هەنگاوێک بە وریاییەکی زۆرەوە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە