7 رۆژ پێش ئێستا
182 جار خوێنراوەتەوە
مەسعوود پزیشکیان پیرۆزبایی له عهلی زهیدی كرد
پهیام
مەسعوود پزیشکیان، سهرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد؛ هاوکات زەیدی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن نیشان دا.
مەسعوود پزیشکیان، سهرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو پەیوەندییەدا هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی ئاستی هاریکارییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.
لای خۆیەوە عەلی زەیدی جەختی لە گرنگیی پەنابردن بۆ ڕێگەچارە دیپلۆماتییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، دیالۆگ باشترین بژاردەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق ئامادەیە ڕۆڵی نێوەندگیر بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگێڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە