07/05/2026 306 جار خوێنراوەتەوە

حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

په‌یام

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجییانی ماڵی خوا لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەرەبستانی سعوودییە بەڕێكەوتن.

یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان كە لە 88 پیاو و 59 ژن پێكهاتبوو، بەتامەزرۆیی و بەئومێدی گەیشتن بەو ئاواتەی ژیانیان، خاكی كوردستانیان جێهێشت و ڕوویان لە ماڵی خوا كرد، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا یەكەم كاروانی حاجییانی سلێمانییش هەر بە فڕۆكە بەڕێ بكەون..

‏هەر ئەمڕۆ كۆتا كاروانی حاجییانی شاری كەركوك بەرەو عەرەبستانی سعودییە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەڕێ كەوت. 

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پەیام، تێكڕای حاجیانی شاری كەركوك بە سێ كاروان و بە ڕێگەی وشكانی بەڕێ كەوتن، كۆی گشتیی حاجییانی شاری كەركووكیش 1380 حاجییە.













لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی بودجە، شاندی هەرێم سبەی دەگاتەوە بەغدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ ساڵ بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: لە زۆربەی ناوچەکان بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی تاوه‌باران ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

سەرەتا