16 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
جیاوازی نرخی یەك لیتر بەنزین لە نێوان هەرێم و كەركووك هەزار دینارە
پەیام
نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرزترین ئاستی خۆی بەرز بووەوە، ئەوە لە كاتێكدایە هێشتا هەمان لایەن حوكم دەكات كە ساڵانێك لەمەوبەر بانگەشەی جێگیركردنی نرخی هەمیشەیی بە 500 دینار دابوو!
لە هەرێمی كوردستان قۆرخكاریی كۆمپانیا حزبییەكان و بێباكی حكومەت بەرانبەر داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوتەكەی ناوخۆ، سووتەمەنی كردووەتە بارگرانییەكی گەورە و هاووڵاتییان تەنیا وەك كڕیارێك كە شایەنی ئەوە بێت بچەوسێنرێتەوە، دەبینرێت، بەڵام لە كەركووك كە كەمتر لە 100 كیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە و لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵدایە، هێشتا بەنزین 450 دینارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە