15 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

پەیام

كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران بەرهەمهێنانیان بە شێوەیەكی دەستبەجێ ڕاگرت.

بەرپرسانی عێراقی و سەرچاوەكانی كەرتی پیشەسازی بۆ ماڵپەڕی "مۆنیتۆر" دووپاتیان كردەوە كە كۆمپانیا بیانییەكان بەهۆی مەترسییەكانی پەرەسەندنی جەنگی نێوان واشنتن و تاران بڕیاری وەستاندنی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێمی كوردستان داوە. 

هاوكات ئەم زانیارییانە لە كاتێكدایە پێشتر لە مانگی ئاداری ڕابردوودا، كۆمپانیای ئێچ كەی ئێن-ی ئەمریكی ناچار بوو بەرهەمهێنان لە كێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆك ڕابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە لایەن گرووپی كەتائیبی حزبوڵڵاوە هێرشی كرایە سەر.

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە یەكەم گەشتی فەڕمییدا بۆ ئەمریكا، چەندین ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان واژوو كردووە كە زۆربەیان لە كەرتی نەوتدان، لە بەرانبەردا ئیدارەی ئەمریكا بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانیان لە ناو خاكی عێراقدا داوای گەرەنتیی ئەمنیی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جیاوازی نرخی یەك لیتر بەنزین لە نێوان هەرێم و كەركووك هەزار دینارە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، گەڕانەوەی حەوت بانكی عێراقى بۆ ئاڵوگۆڕی دەرەكیی دراو ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیترێک بەنزین لە هەولێر 1370 دینارە و لە سلێمانیش 50 دینارى دیکە بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 874 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى ئاڵۆزییەکانى گەرووى هورمز نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە ملیارەها دۆلار لە كەرتی وزەی عێراقدا وەبەرهێنان دەكرێت

سەرەتا