05/06/2026 275 جار خوێنراوەتەوە

پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

پەیام

بەهۆی هێرشێكی درۆنیی ئۆكرانیا بۆ سەر دوو كەشتیی بازرگانی لە دەریای ئازۆڤ، پێنج هاووڵاتیی ئازەربایجانی كوژران و سێی دیكە بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، 5 هاووڵاتیی وڵاتەكەی لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنیی بۆ سەر دوو كەشتیی بارهەڵگری بیانی لە دەریای ئازۆڤ كوژراون و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون. 

بەپێی زانیارییەكانی باكۆ، 25 ئازەربایجانی وەك تیمی كاركردن لەسەر ئەو كەشتیانە بوون و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری "یێسك" لە ڕووسیا گوازراونەتەوە.

لای خۆیەوە، ڕووسیا ئۆكرانیای بە بەرپرسیاری هێرشەكە ناوبرد و كیێڤی تۆمەتبار كرد بەوەی كەشتییە مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج. 

لە بەرامبەردا، فەرماندەیی هێزە درۆنییەكانی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، هێرشیان كردووەتە سەر 5 كەشتی كە بە شێوەیەكی نایاسایی گەنمی ئۆكرانیایان لە ناوچە داگیركراوەكانەوە گواستووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە كوژرانی هاووڵاتییانی ئازەربایجان نەكرد. 

ئەم ڕووداوە جارێكی دیكە مەترسییەكانی شەڕی سەر دەریای لە ناوچەكەدا بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و مەدەنییەكان زەق كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا