05/06/2026 280 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

پەیام

سكۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەخشینی نوێ لە سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا بۆ وڵاتان بەجیا دەربكات. 

بێسێنت ئاماژەی بەوە كرد، ویستی ئەوەیان هەیە ئەم بەخشینانە بەپێی بارودۆخی هەر وڵاتێك بەجیا ڕێكبخرێن و، بەشێوەیەكی گشتی بۆ هەمووان نەبێت، ئەمەش بۆ كۆنترۆڵكردنی باشتر و كەمكردنەوەی سوودەكانی مۆسكۆیە.

وەزیری خەزێنە لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران روونیكردەوە، ڕووسیا لە رێگەی ئەم جۆرە بەخشینانەوە داهاتێكی زۆر كەمی دەستكەوتووە، چونكە پێشتر نەوتەكەی تەنها بۆ وڵاتی چین دەچوو، وتیشی: ئێستاش ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەوە ڕێگە بدات هاوپەیمانەكانی ئەمریكا سوود لەو وزەیە وەربگرن بۆ ئەوەی باری ئابوورییان جێگیر بێت و تووشی قەیرانی وزە نەبن.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، ئیدارەی ترەمپ دوو جار بەخشینی كاتیی لە سزاكانی سەر نەوتی ڕووسیا درێژكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكانی وزە لە بازاڕە جیهانییەكاندا بەهۆی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی گەرووی هورمزە لەلایەن ئێرانەوە، كە ئەو گەرووە ستراتیژییە پێنجیەكی دابینكردنی پێداویستییە جیهانییەكانی نەوت و غازی پێدا تێدەپەڕێت و كاریگەری لەسەر ئاسایشی وزەی جیهان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا