پێش 4 هەفتە 364 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان لە تاران نامەیەکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و نامەیەکی تری عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئیسلامئابادی ڕادەستی عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە کە ئاراستەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کراون. 
لەم چوارچێوەیەدا، ئاژانسی دەنگوباسی "ئیسنا" ی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی ھەردوو وڵاتدا، لایەنی ئێرانی نامەیەکی لە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستانەوە وەرگرتووە کە تایبەت بووە بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، و تێیدا ھەردوولا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و ھەستیاری نێوان تاران و ئیسلامئاباد کردووە. 
لای خۆشییەوە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران (ئێرنا) لە زاری وەزیری ناوخۆی پاکستانەوە گواستییەوە، ئەو نامانەی کە لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی پاکستانەوە نێردراون، ناوەڕۆکێکی زۆر گرنگیان لەخۆگرتووە..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا