05/06/2026 308 جار خوێنراوەتەوە

جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

پەیام

بەرنامەی جیهانیی خۆراك هۆشداری دەدات كە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران، ملیۆنان كەسی ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە و نرخی خۆراكی بەرز كردووەتەوە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانی جەنگی سەر ئێران، ملیۆنان كەسیان بەرەو هەژاری و برسییەتی بردووە و بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی و گواستنەوە، نرخی كاڵا و ماددە خۆراكییەكان لە ئاستی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، خێزانەكان لە ئەفغانستان، سۆماڵ و سریلانكا زۆرترین زیانیان بەركەوتووە و پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2026 دا، 6 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سۆماڵ (كە دەكاتە سێیەكی دانیشتووانەكەی) و 17 ملیۆن و 400 هەزار كەس لە ئەفغانستان تووشی قەیرانی برسییەتییەكی توند بن. 

بەرنامەی جیهانیی خۆراك ئاماژەی بەوەش كردووە، بەهۆی خراپیی بارودۆخەكەوە لە ساڵی 2026 دا ژمارەی ئەو كەسانەی كە سودمەند دەبن لە هاوكارییەكان یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسی دیكەی لێ كەم دەبێتەوە و، هۆشداری داوە ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بۆ شەش مانگی دیكە بەردەوام بێت، ژمارەی ئەو كەسانەی لە هاوكارییەكان بێبەش دەبن دەگاتە 9 ملیۆن كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا