3 رۆژ پێش ئێستا 313 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

په‌یام
ئەلێکساندەر ستوب، سەرۆکی فینلەندا پێشنیازی فراوانکردنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چل دەوڵەت دەکات و داوای بەئەندامبوونی کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەکات. 
ئەلێکساندەر ستوب، سەرۆکی فینلەندا لە میانەی بەشدارییکردنی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە وزە لە وڵاتەکەی، ڕایگەیاند پێویستە لەم قۆناغەدا بە دیدێکی فراوان بیر بکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا گەشەی پێبدرێت یان لانیکەم میکانیزمێکی نەرمی بەئەندامبوون دابڕێژرێت کە بتوانێت چل دەوڵەتی ئەورووپی و تەنانەت دەرەوەی ئەورووپاش لەخۆ بگرێت. 
سەرۆکی فینلەندا هۆشداریی دا لەوەی دەرفەتی فراوانکردنی یەکێتییەکە زۆر کورتە، چونکە لە دوای کۆتاییهاتنی ململانێکانی ئۆکرانیا و ئەگەری گۆڕانی ئیدارەی ئەمریکا، پرسی فراوانبوون پشتگوێ دەخرێت و خەڵکی باسی مژاری دیکە دەکەن. لەم چوارچێوەیەشدا، ستوب بە تایبەتی ناوی هەریەکە لە بەریتانیا، نەرویج، ئایسلەندا و وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڵکانی هێنا و وەک گەرمترین ناوچەکانی ئەورووپا ناوزەندی کردن. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ستوب جەختی لەوە کردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەئەندامبوونی ئۆکرانیا، مۆڵدۆڤا و جۆرجیا، دەبێت وڵاتانی یەکێتییەکە بە جدی سەیری پرسی تورکیاش بکەن. 
هاوکات پێشنیازی کرد کەنەدایش وەک بژاردەیەکی دیکە سەیر بکرێت، بە تایبەت لە دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە. ستوب بە شێوازێکی تەنزئامێز وتی: "ئایا ئەوە زۆر ناوازە نابێت کەنەدا لەبری ئەوەی ببێتە ویلایەتی پەنجاو یەکی ئەمریکا، ببێتە ئەندامی بیستوهەشتی یەکێتیی ئەورووپا؟ ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا