57 خولەک پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
پاش واژووکردنی شەش لێکتێگەیشتن لە فەڕەنسا؛ زەیدی گەیشتە ئەڵمانیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەڕەنسا و واژووکردنی چەندین ڕێککەوتن، گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ دەزگای میدیایی «تایتڵ نیوز» ئاشکرای کرد کە عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیران ڕووی لە بەرلین کردووە؛ ڕوونیشیکردەوە کە سەردانەکەی پاریس دیداری لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا و سەرپەرشتیکردنی واژووکردنی شەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەخۆگرتبوو، کە گرنگترینیان بواری ژیریی دەستکرد لەگەڵ کۆمپانیای هێرمتان، هاوکاریی سەربازی لەگەڵ وەزارەتی سوپای فەڕەنسا، پرۆتۆکۆڵی دابینکردن و فرۆشتنی غاز لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز، لەپاڵ کەرتی فڕۆکەوانی، پەرەپێدانی توێژینەوەی گەنجان و هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی گەشەپێدانی فەڕەنسی (AFD) بوون.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ هەمان دەزگا، زەیدی لە پەراوێزی سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیداری ئابووری و دیپلۆماسی ئەنجامداوە، لەوانە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز، سەرۆکی بانکی ڕۆتشیڵد، سەرۆکی پەیمانگەی جیهانی عەرەبی و نوێنەرانی چەندین کۆمپانیای گەورەی فەڕەنسی؛ هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک لە پەیامنێر و نوێنەرانی دەزگا میدیاییە فەڕەنسی و نێودەوڵەتییەکان کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان و وەبەرهێنان لە عێراقدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە