55 خولەک پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
مهترسی گهیشته مهككه و زهنگی ئاگاداركردنهوه لێ درا
بەرگری شارستانی سعودیە، ڕایگەیاندووە، پاش تێبینی کردنی بوونی درۆن؛ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی مەککە، جەددە و تائیف لێدراوە و، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لەو شارانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام هیچ درۆن و مووشەکێک نەکەوتوەتە خوارەوە.
هاوکات، ئەنجومەنی وەزیرانی سعودییە، هێرشەکانی حوسییەکانی سەر هاووڵاتیانی مەدەنی سەرکۆنە کرد و جەختی لە مافی بەرگریکردن لە خۆی کردەوە، هەروەها راشیگەیاند، بە توندی وەڵامی هێرش و بۆردومانی حوسییەکان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی سعودییە دەدەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس)، ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بە توندی سەرکۆنەی بەردەوامی هێرشەکانی "میلیشیاکانی حوسی" بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان و هاووڵاتیان لە ناوخۆی شانشینەکەدا کرد. ئەنجومەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە سعودیە مافی ڕەوای خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و پارێزگاری لە سەروەری و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە