2 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران توندتر دەکاتەوە
پەیام
ئەمەریکا بۆ گوشارخستنەسەر کەرتی دارایی ئێران سزاکانی سەر ئەو وڵاتەی توندتر کردەوە و بانکی (VTB) ی ڕووسی لەچوارچێوەی سزاکانی سەر تاراندا کردە ئامانج.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتن بۆ تەنگپێهەڵچنین بە سەرچاوە داراییەکانی تاران، کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئەو لایەنانەدا سەپاند کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن، کە لە نێویاندا بانکی "ڤی تی بی" ی ڕووسی ئامانجی سەرەکیی سزاکان بوو.
لە وەڵامی ئەم سزایانەدا، موحسین ڕەزایی، جێگری سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ئابڵوقەی ئابووری و گەمارۆ ئاوییەکانی سەر وڵاتەکەی کێشەی بژێویی قورسیان بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان و کەلوپەلە سەرەکییەکان، ڕێڕەوی بەدیلی گواستنەوەی دەریایی لە باکوور و ڕێگەی وشکانیی لە ڕێگەی وڵاتانی ئاوراسیا و ڕووسیاوە چالاک کردووە.
لە سۆنگەیەکی پەیوەندیداردا، وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی کار بە میکانیزمی تایبەت و تۆڕی سێبەری هاوتەریب دەکات، بە مەبەستی ڕوو بە ڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمەریکا و ئاسانکاریکردن بۆ بەردەوامیی ڕەوتی هەناردەکردنی نەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە