2 کاتژمێر پێش ئێستا 175 جار خوێنراوەتەوە

عێراق تاوتوێی دانانی سیستمی بەرگری بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

پەیام

شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق بە مەبەستی بەهێزكردنی پاراستنی ئاسمانیی ژێرخانە نیشتمانییەكان گەیشتنە هەرێمی كوردستان و چەند كێڵگەیەكی ستراتیژیی نەوتیان لە هەولێر و دهۆك بەسەر كردەوە. 

شاندەكە سەربازیەكەی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریق ڕوكن سەعد عەلی حەربی یاریدەدەری سوپاسالاری عێراق هاتە هەولێر و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و فەرماندە ئەمنییەكان كۆبوونەوە. 

تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكە هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر بوو بۆ دابینكردنی چەتری بەرگریی ئاسمانی بۆ دامەزراوە گرنگەكان، تاوەكو ڕێگری لە هەر هێرشێك بكرێت كە ئامانج لێی پەكخستنی سامانی ئابووریی وڵات بێت. 

لە درێژەی سەردانەكەدا، فەرماندە سەربازییەكان كێڵگەكانی شێخان، خورمەڵە، فیشخاپوور و خابووریان بەسەر كردەوە بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی ئامادەیی هێزەكان و ئەو ڕێكارانەی بۆ پاراستنیان گیراونەتە بەر. 

وەفدەكە جەختی كردەوە بەردەوامیی ئەم هەماهەنگییە بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان زۆر گرنگە، چونكە سەقامگیریی ئەم ناوچانە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی داهاتی گشتیی هەموو عێراقییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك: گەنمەکانمان وەرنەگیرێن دەرگای سایلۆكان دادەخەین

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ دژی بڕیاری وەستاندنی پلە بەرزكردنەوە لە بەغدا سکاڵاى تۆماركرد

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجی ڕەشید: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانى هەرێم دەخرێتە پڕۆژە یاسای بودجەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق تاوتوێی دانانی سیستمی بەرگری بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکشەممە مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌رمیان.. دوێنێ هاووڵاتییه‌ك كه‌وته‌ ڕووباری سیروانه‌وه‌ و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌رمی گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆی به‌ڕێ كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌رمی گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ناو ئاوی زه‌ڵم دۆزرایه‌وه‌

سەرەتا